رانیە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
964+
محەمەد عەلى- راپەڕین
کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگاى رانیە بۆ سەرکەپکان رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانى لەدەست دا.
عەلى غەبدوڵا، وتەبێژى هاتوچۆى راپەڕین بە 964ـى وت،”رووداوەکە نزیک کاتژمێر 12:00ـى ئەمشەو، لە نێوان مینى پاسێک و ماتۆڕێکدا روویداوە”.
لە رووداوەکەدا، لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەست داوە.
وەک باسى دەکات، ماتۆڕەکە بێسەرەتایە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح