زیانی 50 ملیۆن دیناری داوە
رێگای پشتێنەی خورماتوو رۆچووە و بارهەڵگرێکی بردووە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لافاوەکە ئەمڕۆی خورماتوو بەتەواوی رێگای پشتێنەی قەزاکەی راماڵی و بارهەڵگرێک بە بارەکەیەوە لەسەر لا کەوت و زیانی 50ملیۆنی پێگەشت.
ئەم رێگایە ئەمە جاری یەکەم نییە چەندین جار بە حساب چاککراوە کەچی رۆدەچێت و جوڵەی بارهەڵگرەکان پەک دەخات.
دوان لە شۆفێری بارهەڵگرەکان قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن: ئەمە جاری شەشەم و حەوتەمە چونکە بەباشی رێگاکە چاک ناکەن بەرگەی لافاو ناگرێت و زیان دەگەیەنێت ئەوەتا بارهەڵگێکی بردووە و 50 ملیۆن زیانی بارەکەیەتی و ئۆتۆمبێلەکەش بایی 6 دەفتەر دۆلارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی