یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن

هەر ئۆتۆمبێلێکى بێسەرەتا تووشى رووداوى هاتوچۆبێت دەبێت ببرێتە دەرەوەى هەرێم

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

هەر ئوتومبیلێکی بێسەرەتا توشی رووداوی هاتوچۆ بێت، دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی بباتە دەرەوە سنوری هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری دوبارە ھێنانەوەشى یەک ملیۆن دینار خاوەنەکەی سزا دەدرێت.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئەگەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلى بێشەرەتا توشى رووداوى هاتوچۆبن، بەڵێننامەیەک بە خاوەنەکانیان پڕدەکرێتەوە و بڕێک پارەیان وەکوو بارمتەر لێوەردەگیرێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان”.

وتیشی،”ئەگەر ئەو کەسە ئۆتۆمبێلەکە بھێنێتەوەو لەکاتی دووبارە بونەوەی رووداوی ھاتووچۆ زانیارییەکانی لای ئێمە تۆمارن، ئەوکات بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت”.

“سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان سزاکانی ھاتووچۆ دەیانگرێتەوە، لەکاتی تیژڕەویش لەلایەن کامێراکانەوە تۆمار دەکرێن، بەڵام بەھۆی ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلیان نییە تا بێن نوێى بکەنەوە، رێگایەک نییە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بدەن، لەحاڵەتێک کە بڕیار ھات تۆمار بکرێن سەرجەم سەرپێچیەکانیان لێوەردەگیرێت”، سامان عەلی وای وت.

ھیچ ئامارێکی فەرمی نییە لەبارەی ژمارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لەماوەکانی پێشوو کۆد بە نزیکەی 860 ئۆتۆمبێل دراوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان.

بە وتەى وتەبێژى هاتوچۆى سلێمانى کە پێشووتر بڵاوى کردووەتەوە، 30 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا لە هەرێمى کوردستان بوونیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆچى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار ناکرێن؟

بۆچى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار ناکرێن؟