لە کەرکوک

دزێک لە چایچییەکی بەتەمەن دەدات و پارەکەی دەڕفێنێت

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە کەرکوک دزێک بە پارچە ئاسنێک لە چایچییەکی بەتەمەن دەدات و پارەکەی دەدزێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024 لە گەڕەکی بڵاغ لە کەرکوک، هاوڵاتییەکی بەتەمەن کە پیشەی چایچییە، لەلایەن دزێکەوە بە پارچە  ئاسنێک لە دواوە لێی دەدرێت و پارە و جزدانەکەی دەدزرێت، ڤیدیۆی رووداوەكە لە كامێرای چاودێرییەوە تۆمار كراوە و كەسەكە ناسراوەتەوە، بۆیە دوای هەشت کاتژمێر دزەکە دەستگیر کرا.

سەرچاوەیەکی باڵا لە نەهێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت ، “عەبدوڵای چایچی هاوڵاتییەکی بەتەمەنە و دانیشتووی گەڕەکی بڵاغە، بەیانیان زوو دەچێت بۆ سەر دوکانەکەی لە نێو بازاری جووت قاوە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دزێکەوە لە پشتەوە بە پارچە ئاسنێک لێی دراوە و بڕی 120 هەزار دیناری لێسەنراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بەدواداچونی ورد و پێداچوونەوە بە کامێراکانی چاودێری، توانرا دزەکە دەستگیر بکرێت و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوه.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا