تەرمى مینا عیسایە

دووەم تەرمى رووبارى گەلى عەلى بەگ دۆزرایەوە

ئاکام غەفور- سۆران

کەمێک لەمەوبەر، دووەم تەرمى رووبارى گەلى عەلى بەگ دۆزرایەوە، بەڵام هێشتا دەرنەهێندراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵى دەرهێنانەوەین.

شەوى 1.5.2026، ئۆتۆمبێلێک بە پێنج شەرنشینەوە کەوتە ناو رووبارى گەلى عەلى بەگ، هەر ئەوکات دوو سەرنشین رزگاریان بوون بەڵام منداڵێک و دوو مێردمنداڵ خنکان.

ئێوارەى رۆژى 5.5.2026، تەرمى یەکێک لە سەرنشینەکان کە منداڵێک بوو، دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دواى 12 رۆژ بەسەر رووداوەکە و 11 رۆژ لە گەڕانى تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خۆبەخشان، تەرمى یەکێکى دیکە لە سەرنشینان دۆزرایەوە.

کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەری بەرگرى شارستانى سۆران بۆ 964: تەرمێکى دیکەمان دۆزییەوە، بەڵام هێشتا دەرمان نەهێناوەتەوە و سەرقاڵى دەرهێنانەوەین.
ئاشکراشى کرد، تەرمەکە تەرمى (مینا عیسا)یە.