سەرچاوەى ئاوەکەیان پیسبووە

دانیشتوانى خورماتوو کێشەى ئاوى پاکیان هەیە

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

پڕۆژەی ئاوی خورماتوو کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە لەقەزاکە، بەهۆى بوونى ئاژەڵى مردارەوە بوو و خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکانەوە توشى پیسبوون بووە، ئەمەش بووەتە سەرچاوەى چەندین نەخۆشى لە پێست و گورچیلەى هاوڵاتیان.

ئەبو بەکر نەجمەدین، دوکاندار و شارەزای بواری فلتەری ئاو لەقەزاکەدا بە964ـی وت،” لەرابردودا تارادەیەک ئاوى پڕۆژەکە شیاوی خواردنەوەبوو، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا هاوڵاتیان بەلێشاو سەردانی دەکەن بۆ کڕینی فلتەری پاککردنەوەی ئاو، چونکە بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکانیان توشی نەخۆشییەکانی گورچیلەو پێست بوون”.

بۆ پشتڕاستکردنەوەى ئەوەى کە ئایا ئاوى ئەو پڕۆژەیە هۆکارە بۆ نەخۆشى، 964 قسەى لەگەڵ محەمەد ئەکبەر، بەرپرسی بەشی بنکەی تەندروستی خورماتوو کرد، ئەو باسى لەوەکرد، بەهۆى پیسى ئاوەکە لە ئێستادا ھەڵمەتێکیان دەستپێکردووە کە دابەشکردنی کلۆرە بەسەر ماڵاندا و ھەروەھا ھاوڵاتیان ھەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن سەردانیان بکەن و حەبی کلۆر وەربگرن.

” داوا لەو کەسانە دەکەم کە بۆنە و یاد و ئاھەنگیان ھەیە، سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و حەبی کلۆریان بەخۆرایی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بیکەنە نێو تەنکی ئاوەکانیان تاکۆ تەندروستییان پارێزراو بێت”، محەمەد ئەکبەر واى وت.

سەرچاوە ئاوییەکانى سەڵاحەدین، هۆکارى پیسبوونى ئاوى پڕۆژەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە پڕۆژەکە گەورەیە و فریاناکەون کۆنتڕۆڵى بکەن.

عەلی عەودەل، بەرێوبەری سەرچاوە ئاوییەکانی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، ئامێر و پێویستى سەرەتاییان لەبەردەستە بۆ پاککردنەوە، داوامان کردووە کە ئامێرى پێویست و پێشکەوتوومان بۆ دابینبکرێت کە بتوانین بە تەواوى پڕۆژەکە لە پاشماوە پیسییەکان پاک بکەینەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاوى پیسی زێراب له‌سه‌ر چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى كشتوكاڵى ...

ئاوى پیسی زێراب له‌سه‌ر چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى كشتوكاڵى بڕدران