سەعاتی سفر
سێبەری جەنگ؛ ئەمەریکا و ئێران سەرلەنوێ تێهەڵدەچنەوە
ژووری هەواڵ
ئێستا شەڕی ئێران و ئەمریکا کەوتووەتە قۆناغێکەوە دۆخی نەشەڕ نە ئاشتی باڵی بەسەر ململانێکاندا کێشاوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی باس لەوە دەکات کە ئێستا ئێران دەیەوێت شەڕ درێژە پێبدات و کۆتایی نەیەت، خۆی شەڕەکەش وای لێهاتووە کە بە ئاسانی کۆتایی نایەت و رەنگە چەند سالیک بخایەنێت.
ئاماژەی بەوەکرد، کە بەڵی ئەمریکا مەخزونی چەک و موشەکی داویەتی لە کەمی و هەر بە بۆنەی ئەوەشەوە 50 ئەفسەر و کارمەندی باڵای پنتاگۆن دراون لە ئامێری درۆ کەشفکردن بۆ ئەوەی بزانن ئەوان زانیارییان لەو بارەیەوە دزە پێنەکردووە.
ئەمانە بەشێکن لە بابەتەکانی ئەمجارەی پرۆگرامی سەعاتی سفر:
دۆخی نە شەڕ نە ئاشتی باڵی بەسەر ململانێکەدا کێشاوە
بازنەی شەڕەکە تا دێت فراوانتر دەبێت
ئەمەریکا ترسی هەیە ئەمەی روودەدات بگاتە شەڕێکی نەبڕاوە
عەقید سەلام: ئەم شەڕەی ئەمەریکا لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان قورسترە
ئێران پەنای بردووە بۆ تاکتیکی شەڕی نەبڕاوە
جبەخانەی ئەمەریکا کەوتووەتە ژێر مەترسییەوە؟
بەرپرسە باڵاکانی پنتاگۆن تێستی درۆکردنیان بۆ کراوە
شەڕ کەشتییە زەبەلاحەکەی ئەمەریکای شەکەت کردووە
کەین و بەینی ئەمەریکاو روسیا چی لە پشتەوەیە
پلانەکەی ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی
روسیا و ئەڵمانیا.. دوژمنی دێرین و نەتەبای ئەم سەردەمە
چەک و کارتە یەکلاکەرەوەکانی روسیاو ئەڵمانیا
9999 کۆدەکەی نێوان روسیا و فنلەندا
زستانێکی سەخت چاوەڕێی روسیا و ئۆکرانیا دەکات
حەشارگە گەورەکەی لوبنان چۆن ئاشکرا بوو؟
ئیسرائیل پێشبینی تەقینەوەیەکی گەورە دەکات
بۆچوونی عەقید سەلام لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە
عەیبە نییە ئەمەریکا چەک لە وڵاتێکی تر بکڕێت؟