هەواڵەکان

تەماتە مزرەکەی باڵەکایەتی پێگەیشت و گەنجێک بە گۆڕینی شاشەی مۆبایل ریکۆردی شکاند


ژووری هەواڵ

نۆبەرەی تەماتە مزرەکەی کوێستانەکانی باڵەکایەتی پێگەیشت و جوتیارانیش لە ئێستاوە خەمی ساغ بوونەوەی بەرهەمەکەیانە.

گەنجێکی هەڵەبجە بە چەند بەرمیلێک و ماتۆڕێکی چوار تایە قیتارێکی دروستکردووە و بۆ هەر فڕەیەک نەفەری هەزار دینار وەردەگرێت
ئەم قیتارە داهێنانی هارون لوقمانە کە بە وتەی خۆی، بیرۆکەکەی لە پەیجێکی ئینستاگرامەوە بۆ هاتووە کاتێک ڤیدیۆی پیاوێکی ئینگلیزی بینیوە کە بە هەمان شێوە قیتارێکی دروستکردووە.
منداڵانی شارەکە قیتارەکەیان بەدڵە و هەر منداڵێک تەنیا بە هەزار دینار بلیتێک دەبڕێت و هارونیش تاوێکی باش بەناو شاردا دەیانگێڕێت.

گۆڕینی شاشەی مۆبایل رەنگە بۆ زۆرێک لە وەستایانى مۆبایل کاتێکى زۆرى بوێت، بەڵام گەنجێکی کورد، تەنیا بە کەمتر لە سێ خولەک ئەم کارەی کرد و لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی تووشی سەرسوڕمان کرد.

گوڵێکی جوان و مشەخۆر بووەتە مۆتەکەی بەرهەمی کولەکە و تەماتەی جوتیارانی کوێستانەکانی سۆران و حاجی ئۆمەران.
گوڵی گورگە کە لاسکەکەی رەنگێکی زەردباو و گەڵاکانیشی تێکەڵەیەکن لە سپی و مۆر، زۆربەی کات لەناو بەرهەمەکانی وەکو تەماتە و کولەکە شین دەبێت و یەخەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان دەگرێت وێرانیان دەکات و بەروە وشکبوونیان دەبات.