نزیکەی 12٪ بێپێوەرن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەرێم: 127 هەزار هاوبەشی ئاو پێوەریان نەبەستووە

964+

ژووری هەواڵ

هێشتا زیاتر لە 127 هەزار هاوبەشی ئاو لە هەرێمی کوردستان هەن کە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بەگوێرەی رێنماییەکانیش هەر ماڵێکیش پێوەرەکەی نەبەستبێت مانگانە بەبڕی 80 هەزار دینار سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، داتای حەوت ساڵی زیادبوونی هاوبەشانی ئاو و ئەو ماڵانەی بڵاوکردەوە کە تاوەکو ئێستا پێوەریان نەبەستووە، لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت کە نزیکەی 12٪ـی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پێوەریان دانەناوە.

ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەریان بەستووە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەم جۆرەیە: لە هەولێر 362 هەزار و 725 هاوبەشی ئاو پێوەریان بەستووە، لە سلێمانی 261 هەزار و 754، لە دهۆک 191 هەزار و 277، لە هەڵەبجە 130 هەزار و 522 هاوبەش پێوەریان بەستووە.

لە ساڵی 2018ـەوە تاوەکو ئەمساڵ، ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە 396 هەزار و 119، لە پارێزگای سلێمانی 311 هەزار و 831، لە پارێزگای دهۆک 217 هەزار و 264، لە پارێزگای هەڵەبجەش 151 هەزار و 293.

بەگوێرەی رێنماییەکان کە لە حکومەتی هەرێمەوە دەرچووە، هەر هاوڵاتیەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی 80 هەزار بۆ ماڵ و 200 هەزار دینار بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی ئەژماردەکرێت لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو.

پەلەبکەن لە بەستی پێوەری ئاوەکانتان

پەلەبکەن لە بەستی پێوەری ئاوەکانتان