لە باسی موچە و بوجە پێکەوە دەردەکەوتن

محەمەد شێخ فاتیح هەر کە ناوی هەڵکەوت عەزیزی هێنا خۆی پێ نەگیراو دڵی پڕ بوو

کاروان ساڵحی
پێشکەشکارە دیارەکەی رووداو هەر ئەوەندەی ناوی هەڵکەوتی هاوکاری هێنا خۆی پێ نەگیراو دڵی پڕ بوو، محەمەد شێخ فاتیح و هەڵکەوت عەزیز زوو زوو بۆ باسی موچە و بوجە پێکەوە دەردەکەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە (09.06.2026) لە کەرکوک هەڵکەوت عەزیزی میدیاکار بە خاک سپێردرا، خەڵکێکی زۆر و هاوکارەکانی بۆ مەراسیمەکە لەوێ بوون، لە ناو ئەوانەدا محەمەد شێخ فاتیح میدیاکاری ئابووری قسەی بۆ 964 کرد.
محەمەد شێخ فاتیح کە هاوکارەکانی پێی دەڵێن ”شێخی ئابووری” کاتێک کەوتە سەر باسی هەڵکەوت عەزیز ئەم وەسفانەی بە دوای یەکدا وت: ”چالاک، چوست، لێهاتوو، بە ئەخلاق، بە رەوشت، خاکەڕا، میواندۆست، نانبدە. نەجیبزادە”.
کاتێکیش چووە سەر باسی یادگارییەکانی خۆی پێ نەگیراو دڵی پڕ بوو قسەی بۆ نەکرا.
هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری رووداو لە بەغدا میدیاکارێکی دیار بوو، دوێنێ دووشەممە لە رێی چوون بۆ بەسرە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.