نوێنەری ئاسیا بوون

دوو هاوژینە کۆنفۆچییەکە لە چین هاتنەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

پێیان وایە ئەوەی لە چین بینیوویانە، تەواو جیاوازە لەوەی ساڵانێکە ئەوان لە هەرێمی کوردستان هەوڵی فێربوونی دەدەن، هێز و متمانەی، مامۆستا و یاریزانەکانی بنکەی سەرەکی شاوڵین لەو وڵاتە سەرنجی راکێشاون.

سێوە و رێکار دوو هاوژینی کوردی دانیشتووی سلێمانین، توانییان بۆ یەکەمجار خۆیان بگەیەننە وڵاتی چین و مەشق بکەن و بەشداری پاڵەوانێتییەکی جیهانی بۆ هونەرە جەنگییەکان بکەن.

ئەوان نزیکەی 16 ساڵە، دەست و قاچ و بیریان لەگەڵ هونەری بەرگری و شاوڵین کۆنفۆ رادەهێنن، ماوەی چوار ساڵە فێرگەیەکیان بەناوی “پاوەر ئاند فڵای” لە سلێمانی دامەزراندووە، ئەوەی فێربوون فێرخوازەکانی لەسەر رادەهێنن.

سێ ساڵە هاوژینی یەکدین، رەنگە ئەوەندەی ژیانیان بۆ هونەرە جەنگییەکە تەرخان کردبێ، هێندە بەدەم فراوانکردنی خێزانەکەیانەوە نەبووبن و تائێستا منداڵیان نییە.

پێش چوونە چین، لە سەنگافوورە بەشداری پاڵەوانێتییەکیان کردووە و شەش مەدالیایان لەگەڵ خۆیان هێناوەتەوە کوردستان، رێکار ئەبوبەکر بە 964ی وت، لە چین، دوو نوێنەری، کیشوەری ئەوروپا، کیشوەری ئەفریقا و ئەوان وەک دوو نوێنەری ئاسیا بوون بەسەر مەشقی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە.

لە پاڵەوانێتییەکەی شاوڵین کۆنفۆی چین، 101 وڵاتی جیهان و بەشداری دوو هەزار راهێنەر و یاریزانی هونەرە جەنگییەکان لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، ئەوان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون.

پێیان وایە، ئەوەی لە هونەری جەنگی و یارییەکانی شاوڵین لە هەرێمی کوردستان هەیە، توانا و ئاستی لەنێوان %30 بۆ %40 دەبێت، هەوڵی ئەوە دەدەن، شاوڵین تیمپڵ بە هەموو قۆناغ و رێکارەکانی و ئەوەی لە چین فێری بوون و بینیوویانە، لە هەرێمی کوردستان پراکتیزەی بکەن.

گەرچی لە سلێمانی، ساڵانێکە کوڕان و کچان فێری هونەری شاوڵین کۆنفۆ دەکەن، بۆ پەرەدان بەو توانایەی هەیانە، سێوە خەسرەو کە شانبەشانی هاوسەرەکەی راهێنەرە بە 964ی وت، ئامانجیەتی راهێنان بە خانمان بکات و رایانبهێنێت لەسەر باوەڕ بەخۆبوون و فێربوونی هونەری شاوڵین، تا بەسەر ئاستەنگەکاندا سەربکەون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

 گەنجێکی سۆران بووە پاڵەوانی کۆنفۆ

 گەنجێکی سۆران بووە پاڵەوانی کۆنفۆ