ناوبژیوانە سۆماڵییەکە دەبێتە ملیۆنێر و مۆرینۆش نیوەی ریال نانبڕاو دەکات
964+
ژووری هەواڵ
حەکەمە سۆماڵییەکە خەریکە گرێی بەختی دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەی نەیانهێشت بچێتە مۆندیال یەک ملیۆن دۆلار دەباتەوە.
مۆرینۆ بە جدی هاتووەتە ناو ئیشەکەو هیچ گاڵتە نازانێت، بە نیازە یەک کۆمەڵ ئەستێرەی ریال مەدرید نانبڕاو بکات.
بەلاتانەوە ئاسایی بێت ئەگەر یاریی یەکەمی ئەمەریکا ببینن و بەشێکی زۆری کورسییەکان چۆڵ بێت، لە ئێستاوە فیفا لەوە ترساوە یاریگاکەی پێ پڕ نەکرێتەوە.
ئەوەی دوێنێ شەو لە خولی باسکەی ئەمەریکیدا روویدا گەورەترین ریمۆنتادا بوو لە مێژوودا، تیپی (نیویۆرک نیکس) 29 خاڵ لە دواوە بوو، کەچی توانی یارییەکە بباتەوە.