چاوەکان لەسەر کارمەندەکەی هاتوچۆی سلێمانین

دەیەوێت لەرێگەی جووڵەکانییەوە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکات

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

باساک ئەبوبەکر، کارمەندی هاتوچۆی سلێمانییە بەهۆی جووڵە سەرەنجڕاکێشەکانییەوە لەکاتی دەوامی فەرمی هەموو چاوەکانی لەخۆی کۆکردووەتەوە، دەڵێت “دەمەوێت لەرێگەی ئەو جووڵانەوە جگە لە رێزگرتنم بۆ شۆفێران پابەندیشیان بکەم بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ”.

کاتێک ئەمڕۆ پەیامنێری سلێمانی سەردانی شوێنی ئەم کارمەندەی کرد، ئەو وەکو راهاتنێک لە ئەنجامدانی جووڵەکانی بەردەوام بوو و، بە 964 ی وت، 22 ساڵە خزمەتی هەیە بەڵام لەوەتەی ساڵی 2009 بە بڕیارێک گواستراوەتەوە سەرشەقام بەو شێوازە کاری فەرمی خۆی ئەنجام دەدات و دەشلێت “کارەکەمم خؤشدەوێت بۆیە هەرگیز ماندوو نابم”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن