21 ئامێری کارەبایی تێدایە
شارەوانیی گەرمیان بەدوای مشتەریدا دەگەڕێت بۆ کەلوپەلە لەکارکەوتووەکانی
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ژمارەیەک کەلوپەل و ئامێری کارەبایی لەکارکەوتووی هەیە و بەدوای مشتەریدا دەگەڕێت تا بیانفرۆشێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ جاری دووەم هەڵدەسێت بە جاردان بۆ ماوەی 15 رۆژ بۆ فرۆشتنی کەرەستە لەکارکەوتووەکانی گەنجینەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیان کە پێکهاتوون لە 21 ئامێری کارەبایی و نۆ کەلوپەل.
ئامێر و کەلوپەلەکان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن و هەر کەسێک دەیەوێت بەشداربێت لە کڕین، دەبێت سەردانیان بکات و بارمتەی یاسایی بە رێژەی %20 لە نرخی خەمڵێنراو لەگەڵ خۆی بهینێت بە چەکی پەسەندکراو لەگەڵ هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.
“هەرکەسێک ئارەزووی بەشداری هەیە لە پاش تێپەڕبوونی 15 رۆژ بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەبێت ئامادەبێت”، سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان وا دەڵێت.
زیادکردنەکە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئەنجام دەدرێت و ئەگەر رۆژی زیادکردنەکە کەوتە پشووی فەرمی ئەوا زیادکردنەکە یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دوای پشوەکە ئەنجام دەدرێت.
ناو جۆری کەرەستەکان ئەمانەن:
• سبیلیت دیوار چوار دانە
•پاتری 15 دانە
•جامخانەی ئەلەمنیۆم یەک دانە
•جامخانەی پلاستیك یەک دانە
•دەرگای ئەلەمنیۆم دوو دانە
• دەرگای پلاستیك دوو دانە
•تەباخ یەک دانە
•سەلاجە دوو دانە
• مەخسلەی قاپ شۆردن یەک دانە
• کەتیبەی پەنجەرەی ئاسن یەک دانە