هۆشدارییەکی مەترسیدار لەبارەی چەکی ئەتۆمەوە دەدات

ترەمپ: ئێرانییەکان درۆ دەکەن و باوەڕیان پێناکەم

شۆڕش قادری

ترەمپ هۆشدارییەکی مەترسیدار لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێرانەوە دەدات و دەشڵێت، ئێرانییەکان درۆ دەکەن و چیدی باوەڕم پێیان نەماوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “خەریکە متمانە بە ئێرانییەکان لەدەست دەدەم چونکە درۆ دەکەن، تاکتیکی دانوستانەکانیان تووڕەم دەکات، حەوت کاتژمێر لە شتێکدا بەسەردەبەن کە دەتوانن لە ماوەی 10 خولەکدا بیکەن”.

“ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەگەر وایکرد ئەوا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسڕێتەوە”، دۆناڵد ترەمپ وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران گورزی وێرانکەری بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا هەندێک توانای هەیە و لەسەرپێیە، ئێمەیش زۆر بە توندی لێیان دەدەین.

ئەمڕۆ ئەمە بۆ دووەم جارە ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، گورزی کوشندەیان لێ دەدەن.