گۆمێک وشکی کرد بردیانن بۆ گۆڵێ

لە پێنجوێن هەزاران ماسیان لە خنکان رزگارکرد

فەرهاد حەسەن

رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، کە زۆرینەی چالاکییەکانی لە سنووری قەزای پێنجوێنە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەزاران ماسیان لە ناو گۆماوێک رزگار کردووە.

دەڵێت، پاش وشکبونی چەمی بیستان و دروستبونی گۆمێک کە تێیدا ماسیەکانی لەخۆی کۆکردبۆیەوە، مەترسی لەناوچونیان لەسەر بوو، خۆشبەختانە دەڵێت لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمکەوە ماسییەکان خرانە ناو ئاوی چەمی گۆڵێ و لە خنکان رزگارکران