"ماوەی گەرماکە کەم دەبێت"
سبەینێ یەکێک دەبێت لە گەرمترین رۆژەکانی ئەمساڵ
964+
شۆڕش قادری
سبەی سێشەممە یەکێک دەبێت لە گەرمترین رۆژەکانی ئەم هاوینە، بەڵام ماوەی گەرماکە چەند کاتژمێر دەبێت.
سیروان ساڵح عەلی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، سبەی سێشەممه یەکێک دەبێت لە گەرمترین رۆژەکان بە شێوەیەک لە زۆربەی رۆژەکانی مانگی حەوت و هەشتی رابردوو گەرمتر دەبێت.
دەشڵێت، “ماوەی گەرمای رۆژی سێشەممە 10.9.2024 کەمە و تەنیا چوار بۆ پێنج کاتژمێری رۆژ گەرمە لە کاتژمێر 11 تا 5ی ئێوارە”.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 45 پلەی سیلیزی و نزمترینیش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 32 پلەی سیلیزی.