رێکخراوی پزیشکی ژاپۆنی - عێراقی لە هەولێرە

بە یاریکردن داهات بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە کۆدەکەنەوە

رێباز خدر – هەولێر

لەناو ئەو فێستڤاڵە فراوانەی کە لە پارکی شانەدەری هەولێر کراوەتەوە تیمێکی رێکخراوی پزیشکی ژاپۆنی – عێڕاقی هەن گۆشەیەکی فێستڤاڵەکەیان گرتووە و بە یاریکردن و چالاکی دیکە داهات بۆ ئەو منداڵانە کۆدەکەنەوە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوونە.

یارییەکان بریتین لە ئاڵای ولاتان و تۆپە رەنگاوڕەنگەکان و بەشداربووان هەریەکەو هەزار دینار بۆ یارییەکە دەدەنە تیمەکە و ئەوانیش بۆ ئەم نەخۆشانە کۆیدەکەنەوە.

بارزان عیزەدین و چرا گەیلان، دوو کارمەندی ئەو رێکخراوەن بە 964 یان وت، جگە لە داهاتی یاریەکان، کەلوپەلی دیکەش دەفرۆشن و داهاتی پێ زیاتر دەکەن و دەیبەخشنەوە بە منداڵانی توشبووی شێرپەنجە.

پێداجوونەوە؛ فەرهاد حەسەن