هەواڵەکان

پزیشکن و چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە ولە 150 خوێندکاریش 10ـەیان دەرچوون

+964

ژووری هەواڵ

هەر واباوە کە ببیتە پزیشک جگە لەوەی خزمەتی باشێ خەڵک دەکەی لەرووی موچەوە پارەشەوە ژیان و مسۆگەرە کەچی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەروکوک بە گرێبەست دامەزراون کەچی چوار مانگە کەرتە فلسێکیان وەرنەگرتووە، ئێستا پزیشکانی گرێبەستی کەرکوک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بۆ رۆژی سێیەم بەردەوامن لەمانگرتن و نەخۆشخانەکانیان چۆڵ کردوە ودەوامی تێدا ناکەن.


وەرزەکە بۆ خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی گەرمیان هەم وەرزێکی نەهات بوو هەم بە دەگمەن دەرچوویەکیان تیا هەڵکەوتووە، ئەوان لەبەردەم زانکۆکەیان گردبوونەتەوە و دەڵێن لە 150 خوێندکار 10 خوێندکاریان دەرچووە.


دەبووایە لە مانگێکدا خانەنشینان دوو مووچە بخەنە گیرفانیان و خەرجییەکی شاهانە بەڕێبکەن، بەڵام تا ئێستا بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان، بەشێکی خانەنشینان نەیانتوانیووە مووچەی مانگی پێنج وەربگرن و ئەمەش گرفتی بۆ ئەوان دروست کردووە، چونکە خانەنشینان چینی ماندووی کۆمەڵگەن، دەستێک نییە بەدەر لە مووچەکانیان کاسپیان بۆ بکات.


موژدەی خۆش بۆ راوچییەکانی ماسی ئەوەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تۆڕ و قولابەکانتان ئامادە بکەن و قۆڵی لێ هەڵماڵنەوە بۆ راوەماسی قەدەغەکە هەڵدەگیرێت. بەپێی بڕیارێکی فەرمی، لەناوەڕاستی ئەم مانگە قەدەغەی راوی ماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و راوکردن دەستپێدەکاتەوە، بە چەند مەرجێکەوە.