له كاتژمێر 12:00 ەوە ده‌ستیپێكردووه
عێراق دەستی بە دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی خانه‌نشینان كرد
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه به‌جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی خانه‌نشینكراوان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
وه‌زاره‌تی كار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی ته‌واو كردووه، له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستیپێكردوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تەکەیان داوا له سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌كات سه‌ردانی شوێنه‌كانی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان بكه‌ن.