لە به‌غدا ده‌ستیان پێكردووه‌ و بۆ هه‌موو شاره‌كانه‌

عێراق به‌ هایپەرماركێت رووبه‌ڕووى گرانى بازاڕ ده‌بێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق، له‌ رێگاى كردنه‌وه‌ى هایپەرماركێت له‌ شاره‌كان رووبه‌ڕووى نرخى به‌رزى ماده‌ خۆراكییه‌كان ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك سه‌ره‌تاش له‌ چه‌ند شوێنێكی به‌غدا ئه‌و هایپەرماركێتانه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ و پلانیشی وایه‌ له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراقدا بیانكاته‌وه‌.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كردنەوەی هایپەرماركێتەكاندا 25 مادەی خۆراكی بە نرخی 20% هەرزانتر لە بازاڕ دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتیان.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هایپەرماركێته‌كان ده‌بنه‌ هاوبەش و ركابەری كەرتی تایبەت لە دابینكردنی خۆراك بە نرخێكی گونجاو.

وتیشی “پاڵپشتییەكی گەورەی حكومەت هەیە بۆ بوژاندنەوەی ناوچە هەژارنشینەكان بۆ هەرزانكردنی كەلوپەلی خۆراك”.

روونیشیكرده‌وه‌، لەو هایپەرماركێتانه‌دا 25 مادەی خۆراكی سەرەكی ئاماده‌كراون و نرخیشیان له‌سه‌ر داندراوه‌، بۆ ئەوەی دەستكاری نرخەكانیان نەكرێت و سەقامگیری لە بازاڕدا بەدەست بهێنن.

كۆگاكانى به‌شه‌خۆراكى هه‌ولێر كۆنن و مه‌ترسی خراپبو...

كۆگاكانى به‌شه‌خۆراكى هه‌ولێر كۆنن و مه‌ترسی خراپبوونى خۆراكیان لێ ده‌كرێت