LiFi چییە؟
WiFi هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە
964+
كارژین خێروڵا
خەڵک پشت بە تەکنەلۆژیای WiFi دەبەستن بۆ دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە ناتوانێت بەرگەی ئەو فشارە زۆرە بگرێت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەران، بەتایبەتی لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای زیرەك کە لە زۆربەی ماڵاندایە و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەیەکەوە گرێدراون.
LiFi تەکنەلۆژیایەکی نوێی پەیوەندی بێ وایەرە، کە پشت بە رووناکی دەبەستێت لە بری شەپۆلی رادیۆیی کە لە WiFi بەکاردەهێنرێت. تەکنەلۆژیای LiFi چەندین سوودی هەیە بەراورد بە WiFi ، لەوانە خێرایی زۆرتر و باشترکردنی ئاسایش.
خێرایی زیاتر
تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، تەکنەلۆژیای LiFi دەتوانێت خێرایی بگاتە 1.5 Gbps کە 100 جار خێراترە لە خێرایی تۆڕی WiFiی ئێستا.
ئەم خێراییە بەرزانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆمپانیای LiFi گڵۆپی کارۆموگناتیسی بینراو بەکاردەهێنێت، کە تایبەتمەندی زۆرتری هەیە لە گڵۆپی تیشکی، کە لە تۆڕەکانی وای فایدا بەکاردەهێنرێت.
ئاسایشی باشتر
تەکنەلۆژیای LiFi ئاسایشی باشتری هەیە لە تۆڕەکانی WiFi، ئەمەش لەبەر ئەوەیە شەپۆلەکانی رووناکی، کە لە تەکنەلۆژیای LiFi بەکاردەهێنرێن ناتوانن بە دیوارەکاندا تێپەڕن، ئەمەش واتە پەیوەندی LiFi ـەکەت ناتوانرێت دزەپێبکرێت بۆ خەڵک یان لە ژوورێکی تەنیشتتەوە هاک بکرێت.
مەودای سنووردار
یەکێک لە تایبەتمەندیە خراپەكانی تەکنەلۆژیای LiFi بریتییە لە سنوورداربوونی مەودا، لە کاتێکدا WiFi لە دەرەوە مەودای تا 32 مەتر هەیە، بەڵام زۆرترین مەودا بۆ LiFi تەنیا 10 مەتر دەبێت، ئەمەش بەو مانایەیە تەکنەلۆژیای LiFi تەنیا لە شوێنە داخراوەکاندا دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنرێت.
گونجانی سنووردار
LiFi تەکنەلۆژیایەکی تا رادەیەک نوێیە و بۆیە پشتگیری زۆربەی ئامێرەکانی ئەمڕۆ ناکات، ئەمەش نیگەرانی دروستكردووە لە لایەن پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری ئەو كۆمپانیایە، چونكە ناتوانن ئەو خێراییەی ئینتەرنێت پێشکەش بکەن کە لەگەڵ ئەو خێراییە بەرزانەدا بگونجێت، کە تەکنەلۆژیای LiFi پێشکەشی دەکات.
داهاتووی تەکنەلۆژیا LiFi
تەکنەلۆژیای LiFi توانای ئەوەی هەیە شۆڕشێک لە جیهانی ئینتەرنێتە بێ وایەرەکاندا بکات، لەگەڵ بەردەوامبوونی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و زیادبوونی ئامێرەکان، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا کۆمپانیای LiFi زیاتر بەناوبانگ بێت.