لە نەخۆشخانەى شەهید دکاۆر ئاسۆى چاو

لە یەک مانگدا؛ زیاتر لە 7 هەزار کەس چارەسەرى چاویان وەرگرتووە

وریا فەتاح
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو، پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان کردووە و سەدان نەشتەرگەریی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە رێکەوتی (1 تا 31ـی ئایاری 2026)، 7 هەزار و 861 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژکاری سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و پشکنین و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
سەبارەت بە ئاماری نەشتەرگەرییەکان، لەو مانگەدا کۆی گشتی 436 نەشتەرگەری ئەنجامدراون، کە دابەشبوون بەسەر 216 نەشتەرگەریی گەورە و 220 نەشتەرگەریی بچووکدا.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا، وردەکاریی پشکنینە پزیشکییەکانی ناو نەخۆشخانەکە خراوەتەڕوو، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پشکنینی پەستانی چاو: 3,006 پشکنین.
پشکنینی چاویلکە: 1,908 پشکنین.
پشکنینی ئۆ سی تی (OCT): 595 پشکنین.
پشکنینی تاقیگەیی: 498 پشکنین.
سۆنەری چاو: 358 پشکنین.
پشکنینی گلێنە: 148 پشکنین.
تیشک: 73 حاڵەت.
یاگ لەیزەر: 61 حاڵەت.
پشکنینی پانتایی بینین: 52 پشکنین.
نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ، یەکێکە لە نەخۆشخانە حکومییە گرنگەکانی شاری سلێمانی کە تایبەتە بە چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو و رۆژانە خزمەتگوزارییەکی زۆری تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەک