ئەمشەو
لە عامودا گردبوونەوە بۆ پشتیوانى لە دەستگیرکراوان بەڕێوەچوو
964+
گەرناس مەعۆ- عامودا
هەرچەندە تا ئێستا حکومەتى سوریا 1200 دیلى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى ئازاد کردووە، بەڵام ژمارەیەکیان ماون و ئازاد نەکراون، ئەحمەد هیلالى نوێنەرى دیمەشق لە حەسەکە وتبووى،”بەشێک لەوانەى تائێستا ئازاد نەکراون دۆسیەى دیکەیان لەسەرە و هیچ پەیوەندیان بە “هەسەدە”وە نییە”.
ئەمشەو جەماوەرى عامودا، دژى وتەکانى ئەحمەد هیلالى گردبوونەوە و داوایان کرد، بەخێراى دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح