خۆی کردبووە دادوەر
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بەسەر کەسێکدا سەپاند
964+
فەرهاد حەسەن
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە خۆی بە دادوەر ناساندبوو بەندکردنەکەشی بۆ ماوەی چوار ساڵە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزاکەی سەپاند و لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریشدا هاتووە، دادگاکە سزای بەندکردنی توندی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەسەر کەسێکدا سەپاند کە بە تاوانی خۆناساندن بە پلەیەکی فەرمی گشتی تاوانبار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوانبارەکە خۆی بە دادوەر و فەرمانبەری دەستەی دەستپاکی ناساندووە بە مەبەستی دەستکەوتنی پارە و سزاکەش بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 بڕگەی یەکەم / 1 و 2 بەسەریدا سەپێنراوە.