چەند جوتیارێک رەنج بەخەسار بوون
ئاگر؛ 15 دۆنمى دەغڵودانى سووتاند
964+
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
ئاگرێک، چەند جوتیارێکى گوندى چەرداغلى لە باشوورى خورماتوو رەنج بەخەسار کرد و 15 دۆنمى لێ سووتاندن.
سوبحی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خورماتوو بە964ـی وت،” دوای ئاگادارکردنەوەمان، تیمەکانمان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری بکەن”.
ئاشکراشى کرد، بەهۆی خێرایى ئاگرەکەوە زیاتر لە15دۆنم دەغڵودانی جوتیارانی ناوچەکە سوتا و تائێستا هۆکاری سەرچاوەی ئاگرەکەش نادیارە و لەلایەن هێزەئەمنیەکانی قەزاکەوە لێکۆڵینەوەی چڕیان دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە: رویا فەتاح