جەژن 60 ملیۆن پەیوەندیی دەنگیی ئەنجامدراوە

هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناویان لەناو ناوانە

ئەحمەد مستەفا

لە رۆژانی جەژنی قوربان هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە پێشەنگیی ئەنجامدەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بوون، وە لەو ماوەیەدا لەسەرتاسەری عێراق ئاڵوگۆڕکردنی زیاتر لە 10 هەزار تێرابایت داتا و ئەنجامدانی 60 ملیۆن پەیوەندیی دەنگیی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوێکی پەیوەندی و راگەیاندن ئەوە باسکراوە، ئامارە مەیدانییەکان دەریانخستووە کە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە پێشەنگی ئەو پارێزگایانەدا بوون کە زۆرترین بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییان لە ماوەی جەژندا تۆمارکردووە.

بە شێوازێک کە ژمارەی بەشداربووانی چالاک تێیاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 17.4 ملیۆن بەشداربوو.

داتاکان ئاشکرایان کردووە کە 60.4 ملیۆن پەیوەندیی دەنگی و 10.3 ملیۆن کورتەنامە (نامەی دەستی) تۆمارکراون، لە کاتێکدا قەبارەی داتا ئاڵوگۆڕکراوەکان 10,372 تێرابایتی تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی هەمان ئامار، جوڵەی داتاکان بە ڕێژەی 27.3% بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە، لە پاڵ گەشەکردنی پەیوەندییە دەنگییەکان بە ڕێژەی 2%، ئەمەش فراوانبوونی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان دەسەلمێنێت.

تیمەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەسەرکردنەوەی مەیدانییان لە 15 پارێزگادا جێبەجێ کردووە، کە تێیدا 919 پشکنینی تەکنیکی بۆ تۆڕەکانی پەیوەندی ئەنجام دراون، بە شێوازێک کە 463 پشکنین بۆ کۆمپانیای زەین و 456 پشکنین بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێل بووە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە کوالێتی خزمەتگوزارییەکان و مسۆگەرکردنی بەردەوامییان لە رۆژانی جەژندا.