پێنج منداڵی هەیە

لە خورماڵ کرێکارێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

964+

ئەمەل ناجی _ ھەڵەبجە

لە قەزای خورماڵ کرێکارێک لە کاتی بەستنی تەلی کارەبا، کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چواڕشەممە 28.8.2024 کرێکارێک بەناوی (بێوەى ئەحمەد ئیسماعل)، خەڵکی گوندی ئەحمەدئاوای سەر بە قەزای خورماڵ، لە کاتی بەستنی تەلی کارەبا، تەزووی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
کرێکارەکە خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رووداوەکە کاتژمێر 11ی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە گەڕەکی ئەردەڵان لە قەزای خورماڵ روویداوە.
“تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”، بەرزان عوسمان وادەڵێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دانانی ستوونێکی کارەبا لە خورماڵ نیگەرانی دروست کردوو...

دانانی ستوونێکی کارەبا لە خورماڵ نیگەرانی دروست کردووە