هەواڵەکانى ئەمڕۆ
سودانى لە بارەى موچەوە بڕیارێکى داوە و کڵاوەکەش پۆلیسەکەى کەرکوکى رزگار کرد
+964
ژووری هەواڵ
دواى زیاتر له 50 رۆژ له دابه‌شكردنى موچه له‌هه‌رێمی كوردستان، ئێستا له به‌غدا بڕیارێك دراوه موچه‌كه سه‌رف بكرێت، به‌ڵام بۆ ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران نا، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ماوه‌ى سێ ساڵه خه‌ڵكی بالیسان خواخوایان بوو رێگا گشتییه‌كه‌یان بۆ قیڕتاو بكرێت، ئێستاش كه به‌شێكى قێرتاوكراوه و ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه به‌رزى و نزمى له رێگاكه دروستبووه و ده‌ڵێن قیڕهكهى به‌كه‌ڵك نایه‌ت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دیمه‌نى ئه‌و پۆلیسه‌ى كه‌ركوك كه له كاتى لادانى زێده‌ڕۆییه‌كان پایه‌یه‌كى كۆنكرێتى به‌سه‌ردا كه‌وت، دیمه‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن 964 وێنه‌ى گیرابوو دواتر هه‌رچى میدیاى كوردى و عێراقی هه‌بوو ئه‌و دیمه‌نه‌یان بڵاوكرده‌وه، ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه كڵاوه‌كه‌ى سه‌رى ، پۆلیسهكهى له مردن رزگار كردووه.
به‌شێكی هاوڵاتیانى خورماڵ نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه له‌به‌رامبه‌ر دانانی چه‌ند ستوونێکی کارەبا لە ناوه‌ڕاستى شۆسته‌ى كۆڵانێك و ده‌ڵێن، ناوچه‌كه‌یان گه‌شتیارییه‌و ناكرێت دانانى ستوونى كاره‌با به‌مشێوه‌یه دیمه‌نى قه‌زاكه‌یان ناشیرین بكات.