تۆمەتبارانی ئاگرەکەی نەوڕۆڵی گیران

“خەڵوزی نێرگەلە هۆکاری ئاگرەکە بووە”

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کردووە، کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی دوێنێی نەوڕۆڵین.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی یاسایی 343 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش خەڵوزی نێرگەلە بووە.

دوێنێ لە ناوچەی نەوڕۆڵی پارێزگای هەڵەبجە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و خەڵکی ناوچەکە و هاوڵاتیانی خۆبەخش فریای کەوتن و کۆنترۆڵیان کرد، ئەگینا زەرەر و زیانی زۆری لێدەکەوتەوە.