بیریشیان نییە
قەوزە و پاشەڕۆ یەخەی پڕۆژە ئاوەکەی دوزخورماتوو بەرنادەن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پڕۆژەی ئاوی دوزخورماتوو کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوی ماڵانە لە قەزاکە، بەهۆی پاککردنەوەی قوڕ و لیتە و گژوگیاوە، زوو زوو دابەشکردنی ئاو تێیدا دەوەستێ، پاککردنەوەکەش یەکجاری نییە چارەسەری دەردی پڕۆژەکەی نەکردووە.
ماوە ماوە و چەندجارێک، پڕۆژەی ئاوەکە پاک دەکرێتەوە، بەڵام دیسانەوە، پڕ دەبێتەوە لە قوڕ و لیتە و قەوزە و گژوگیا.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.8.2024، عەلی عەودل، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “بۆ نەهێشتنی ئەو خۆڵ و خاشاک و پاشەڕۆیانەی کە لەناو پڕۆژە ئاوەکەدا کۆبووەتەوە، پێویستییان بەکاتێکی زۆرە بۆ پاککردنەوەی، تاوەکو بتوانن بەیەک قۆناغ و بەتەواوی بڕۆژەی ئاوەکە پاک بکەنەوە”.
بە قسەی ئەو بەرپرسەی سەرچاوە ئاوییەکان بێت، “بەهۆی ئەوەی تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی قەزاکەیە، ناتوانن سێ بۆ چوار رۆژ زیاتر ئاو لەخەڵکی ببڕن، بۆیە ناچار بەشێوەی پچڕ پچڕ پڕۆژەکە پاک دەکەنەوە، ئەەەش نابێتە هۆی چارەسەری یەکجاری و بنبڕکردنی ئەو گژوگیا و قەوزانەی کە زوو زوو سەر دەردەکەن”.
لەساڵی 2014ـەوە ئیدارەی پارێزگای سەڵاحەدین، داوای لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان کردوە پارەیان بۆ تەرخان بکەن، تا بیری ئاو بۆ سنوری دوزخورماتوو لێ بدەن، “بەڵام تاوەکو ئێستا نوسراوەکان بێ ئەنجام بوون” عەلی عەودل، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی سەڵاحەدین وای وت.
لە ئەگەری راوەستانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە، ئەوا دانیشتووانەکەی کە ژمارەیان زیاتر لە 130 هەزار کەسە پێویستییان بە زیاتر لە 50 بیری ئاو هەیە، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی پڕۆژە ئاوەکەیان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
ئاوی زێی بچوک قوڕاو بووە
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ راگیرا
جێگری سەرۆکی حکومەت: ئاوی گۆپتهپه پڕۆژه ستراتیژیەکەیە
"كۆمیسیۆنهكەی چهمچهماڵ له ژێر ناوێكی دیكهدا خزمەتی هاوڵاتیانی سنورەکە دەکەن"
هەواڵەکان
هەزار و 13منداڵ لە مەترسیدا بوون و پەیمانگەی پیرمامیش گردبوونەوە
هۆشداری دەدرێتە دانیشتووانی قەڵادزێ
لێڵیی ئاوی زێی بچووک پڕۆژەی ئاوی خاسی راگرت
"تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە"
لە گوندێکی حەویجە منداڵێک کەوتەناو پڕۆژەی ئاوەوە و خنکا
هەر لە ئێستاوە مشووری خۆتان بخۆن
سبەی لە قەڵادزێ ئاوی ماڵان بەرنادرێتەوە
دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەست بەئاوەوە بگرن