ئۆتۆمبێل لێیدا

لە عەربەت پیاوێک بۆکاڵەک رنین رۆشت بەڵام تەرمەکەی گەڕێةدرایەوە

بڕوا مەجید – عەربەت

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.8.2026 هاوڵاتیەک لەکاتی کۆکردنەوەی کاڵەک لەگوندی وێلەکەی ناحیەی عەربەت ئۆتۆمبێل لێیداو گیانی لەدەستدا.

زانا عەزیز، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی عەربەت بۆ 964 وتی، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ جۆری شێلان لە گوندی وێلەکەی ناحیەی عەربەت ،هاوڵاتیەک لەکاتی کۆکردنەوەی کاڵەکدا ئۆتۆمبێل لێدا و گیانی لەدەستدا، هاوڵاتیەکە پیشەی جوتیارە و بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی کاڵەک چووەتە زەوی ئەوگوندە.

زانا عەزیز وتیشی، هاوڵاتیەکە تەمەنی 52 ساڵە، دانیشتووی قەزای شارەزوورە و خێزاندارە، کاتژمێر 7:00 گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی