دابەزیوە

کەم بوونی گرژیەکان نرخی نەوتی نەگەیاندووەتە 80 دۆلار

توانا نەقی

دوای هێوربوونەوەی گرژییەکان و نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران و نەممنی تەقتۆق بە گشتی لە ناوچەکە نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 12 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد دوێنێ شەو بەڕێژەی 0.33٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 74 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.42٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ پاشگەزبووەوە لە هێرشی فراوانی سەر ئێران و دوێنێش مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “پێشکەوتنی باشمان لە گفتوگۆکانی نێوانمان لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، هەرچەندە هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی کۆتایی، بەڵام ئومێد هەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بگەینە رێککەوتن”.