سی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی راپەڕین هاتنەوە سەر شەقام
9 ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن؛ “45 جارە خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەکەین”
فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین
سی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دەڤەری راپەڕین دیسان هاتنەوە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی، ئەوان دەڵێن، 9 ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن و هیچیش.
رەوەز ئەحمەد لەناو گردبوونەوەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دەرچووی ساڵی 2017 و 2018ـین و ئەوە بۆ 45ـەمین جارە لە تەواوی کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەین”.
“داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین چی دیکە دەستاودەستمان پێ نەکەن، کەیسەکەمان یەکلایی بکەنەوە و مافی خۆمانە دامانمەزرێنن”، رەوەز ئەحمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیان لە هەموو کوردستان زیاترە لە 12 هەزار کەس و بە دەرچووەکانی ئەمساڵیشەوە ژمارەیان زیاتر دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری