نۆ دانەش بە بێ کارت

لە هەولێر 12 بەنزینخانە بە کارتی ئەلیکترۆنی بەنزین دابەش دەکەن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر لە 21 بەنزینخانە بەزنینی حکومی دابەش دەکرێت 12 دانەیان بە کارتی ئەلیکترۆنی و نۆ دانەیان بە بێ کارت، سەرەی بەنزینخانەکانیش بە کیلۆمەتر درێژ بووەتەوە.

گۆران فەتاح شۆفێرێکی تەکسیە و لە سەرەی بەنزیندا بە 964ـی وت، جاری وا هەیە سێ کاتژمێر لە سەررەدا دەمێنێتەوە و ئیتر ئەو رۆژە ئیشی پێناکرێت.

وتیشی، ئەم دابەشکردنە بە کارت زۆر باشترە لەبە ئەوەی هەندێک کەس فێربوون بە چەند سەیارەیەک سەرە دەگرن و بەنزینەکە دەردەکەنەوە و دەیفرۆشن.

پێداچوونەوە: تونا نەقی