کورت و پوخت

شەوى رابردوو چى روویدا؟…ترەمپ و پزیشکیان قسەیان کرد

وریا فەتاح

کاتێک ئێوە دەخەون شتى زۆر روودەدات، کاتێکیش لە خەو هەڵدەستن، کورت و پوخت پێتان دەڵێین چى روویداوە.

لە ناوخۆدا ئەمانە روویانداوە:

📌لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم، لەگەڵ عەلى زەیدى کۆبووەوە و بەشدارى کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیشى کرد.
📌لە کۆبوونەوەکان، دۆخی گشتیی عێراق و گرژییەکانى ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تاوتوێکران.
📌ئەم بەیانییە کۆگایەکى خواردنى ئاژەڵ و پەلەوەر لە سێتاقانى هەولێر سووتا و سەدان هەزار دۆلار زیانى بووە.
📌درەنگانێکى شەوى رابردوو، خاوەن مۆلیدەکانی خورماتوو دژی بڕیارێکی قایمقامییەتی قەزاکە، مۆلیدەکانیان کوژاندەوە و رووناکیان لە گەڕەکەکان نەهێشت.

لە دەرودراوسێ و دەرەوەش ئەمانە روویاند:
📌واشنتۆن پۆست پەردەى لەسەر نهێنییەک لاداوە و دەڵێت: ترەمپ لە وەزیرى جەنگ توڕەیە.
📌توڕەبوونەکەى ترەمپ پەیوەستە بە کەمى تەقەمەنى و کاریگەرى لەسەر بژاردە سەربازییەکان بەرامبەر ئێران.
📌بەڵام کۆشکى سپى، راپۆتەکەى واشنتۆن پۆست رەت دەکاتەوە و دەڵێت: ترەمپ لە وەزیر توڕە نییە.
📌هەر دواى ئەمە، ترەمپ قسەى کرد و وتى،”ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی بەرهەم دەهێنێت و کۆمپانیاکانی بەرگری ئەمریکا گەورەترین ژمارەی کارگە و دامەزراوە لە مێژووی وڵاتەکەماندا دروست دەکەن”.
📌جەختیشى کردەوە، کە بڕێکى زۆر کە بە “زەبەلاح” ناوى هێناوە، لە تەقەمەنى جۆراوجۆریان هەیە.
📌لەبارەى شەڕەکەوە، ترەمپ وتى: ئێمە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین و بەردەوام دەبین لە بەدەستهێنانی هێشتا چاوەڕیی گەورەترین سەرکەوتن بکەن.
📌دەشڵێت: رەنگە دانوستانەکان سەرکەوتووبن و رەنگە شکست بهێن، ئێمەش ئامادەین ئەگەر پێویستکات هێرش بۆسەر ئێران دەست پێ بکەین.
📌هەڕەشە لە ئێرانیش دەکات کە گەرووى هورمز بکاتەوە ئەگینا لێیان دەدات.
📌لاى خۆیەوە جەی دی ڤانس بە فۆکس نیوزى وتووە، رژێمی ئێران “درزی تێکەوتووە و لە داڕماندایە”.
📌لە یادى دوو ساڵەى سوێندخواردنى وەک سەرۆک کۆمارى ئێران، شەوى رابردوو مەسعود پزیشکیان قسەى زۆرى کرد.
📌وتى،”بەنیازبوون ئێرانیش وەک سوریا لەماوەى 48 کاتژمێردا بگرن، بەڵام شکستیان خوارد”.