نۆ رۆژتان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاری
کۆلیژی پزیشکی هەڵەبجە پێویستی بە چەند پسپۆڕییەک هەیە
+964
ژێوار خدر
ئەمساڵ زانکۆی هەڵەبجە بەشی کۆلێژی پزیشکی دەکاتەوە، بۆ دابینکردنی سەرچاوەی مرۆیی و پڕ کردنەوەی میلاکاتی پێویستیش بۆ بەشەکە ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە کە پێوستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت راژەکانییان بگوازنەوە بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە، لە رێکەوتی 26.8.2024 بۆ 5.9.2024 دەتوانن پوختەی راژە و لارینەبوونی شوێنی کاریان پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بکەن.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کۆلێژەکە سێ مەرجی داناوە بۆ پێشکەشکاران:
1. پێشکەشکار پێویستە لەفەرمانگەی دادنووس بەڵێننامە پڕبکاتەوە، کە بۆماوەی 10 ساڵ لەزانکۆی هەڵەبجە خزمەت بکات و بەهیچ شێوەیەک گواستنەوە و تەنسیبی بۆناکرێت.
2. دوای گواستنەوەی راژەی داواکار بۆ زانکۆی هەڵەبجەو بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندرووستی تەنسیب دەکرێن بۆ فەرمانگەی تەندرووستی هەڵەبجە و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکرێت.
3. خوازیار پێویستە لەماوەی ئاماژەپێکراوی سەرەوەدا پوختەی ڕاژەو سیڤی و لارینەبوون پێشکەش بکات.
پسپۆڕییەکان ژمارەی وەرگرتن
پسپۆڕی هەناوی 5
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی 5پسپۆڕی منداڵان 5
پسپۆڕی ژنان و لەدایکبوون 5پسپۆڕی لوت و قوڕگ و گوێ 3
پسپۆڕی شکاوی 3
پسپۆڕی چاو 3
پسپۆڕی تیشک و سۆنار 3
پسپۆڕی پێست 3پسپۆڕی گورچیلە 3
پسپۆڕی ئەنەتۆمی 2
پسپۆڕی بایۆکیمستری 2
پسپۆڕی بایۆلۆجی 2
پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان 3
پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن 4دەرمانسازی 1
کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە