هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، سێرا بوجاک و . ئەمین ئای. فۆتۆ: AMIDAHABER
پهیامیان ناردووه
شارهوانیی گهورهی ئامهد: “هاوبەشی خەمی هەولێرین”
ئهرسهلان عهبدوڵا
هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، سێرا بوجاک و ئەمین ئای، لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتییەی شەوی رابردوو لە کارەساتی لافاوەکەی شاری هەولێری هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا، هەروەها بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە، پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکدا کە بە واژۆی هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، سێرا بوجاک و ئەمین ئای لە هەژمارەکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی لافاوەکە کراوە و هیوای سەلامەتی بۆ زیانلێکەوتووان خواستراوە.
دهقی پهیامهكهیان بهم شێوهیهیه:
“لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەمی گیانلەدەستدانی محەمەد رەسول و مستەفا سەرکەوتی تەمەن پێنج ساڵانین، کە لە کارەساتی لافاوەکەی شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی فیدراڵ گیانیان لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان و گەلی کوردستان دەکەین و هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوە بۆ سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەخوازین کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وەک شارەوانیی گەورەی ئامەد، هاوبەشی خەمی گەلەکەمانین و هەستی هاوسۆزی و هاوپشتیی خۆمان رادەگەیەنین”.