هەواڵەکان

لە یەک رۆژدا هەڵیان بژارد و سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانیش خەوتووە

ژووری هەواڵ

لە کاتێکدا دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دا تێپەڕیوە و هێشتا دەرگای پەرلەمان داخراوە و حکومەتیش پێک نەهاتووە، لە قوتابخانەیەکی هەولێر وانەیەکى دیموکراسى درا بە لایەنە سیاسییەکان و لە یەک رۆژدا هەڵبژاردنیان کرد و هەر ئەمڕۆش پەرلەمانى پۆلەکان دەستبەکار دەبن.

سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی نزیکەی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە.

لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، زیاتر لە 20 ڕۆژە دەرگای گۆڕەپانێک بەڕووی کاسبکاراندا داخراوە، ئەوانیش کە بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان لەوێوە دابین دەکەن، بێ‌چاره‌نووسی و نیگەرانییەوە چاوەڕێی چارەسەرێکن.

قیرکردنی جادەیەک دەوامی دوو قوتابخانەی لە گوندی کانی پانکەی سەربە قەزای سەیدسادقی راگرت و نزیکەی 500 قوتابی چاوەڕێی وشکبوونەوەی قیرەکە دەکەن.