به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه‌ 10 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا

زه‌یدی: “به‌هێز رووبه‌ڕووی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بینه‌وه‌”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی ئه‌مڕۆ یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە ئەو چەکانەی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتدان، بە تەواوی هێزی یاسا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

زەیدی لە پارێزگای ئەنبار لە میانی دەستپێکردنی دەستپێشخەریی “نیشتمان” بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا، وتی: هەموو ئەو داواکاری و پێداویستیانە بەرز دەنرخێنین، کە لەلایەن ئەندامانی حکومەتی خۆجێی و نوێنەرانی خەڵکەوە گەیاندراون.

ئاماژەی بەوەش دا “جەخت دەکەینەوە رێگە بە هیچ چەکێک نادەین لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، کە هەڕەشە لە ئاسایش و زەوتکردنی مافی هاوڵاتیان بکات، ئەو جۆرە چەکانە بە تەواوی هێزی یاسا رووبەڕوویان دەبینەوە، چونکە قۆناغی ئێستا قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها وتی، “حکومەت کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تا ساڵی 2030، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان لە عێراق”.