دەبرێنە شێڵتەر

شارەوانیی سلێمانی: پرۆژەیەک بۆ چارەسەری 500 سەگی بێلانە دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

دامەزراوەیەک لە سلێمانی پرۆژەیەک بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی جێبەجێدەکات و دەیەوێت 500 سەگی بێلانە کۆبکاتەوە و چارەسەریان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەیەکیان دەستپێکرد لە ژێر ناونیشانی “TNR” بۆ چارەسەری 500 سەگی بێلانە و دۆزینەوەی رێگەچارەی بنەڕەتی.

دەشڵێت ئەم کارەیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئاژەڵانی بێلانەیە لە شاری سلێمانی “کە ترس و گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە”.

سەرەتای ئەم مانگەش کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەیەکی هەیە و دەیەوێت خوێندکارەکانی فێری پرۆسەی نەزۆککردنی و سڕکردنی سەگی بێلانە بکات و دواتریش بیانگوێزێتەوە بۆ شەڵتەرەکان.

تێچووی پرۆژەکە لەلایەن ژینگەپارێزێک بەناوی رەوەز ئەحمەد شا دابیندەکرێت، ئەو بە 964ـی وت کێشەکانی شێڵتەری سەگ لە سلێمانی بە هاوکاری چەند ژینگەپارێزێک چارەسەر دەکەن و سەگی بێلانەی بۆ دەگوازنەوە، دواتریش چوار پزیشکیان بۆ دابیندەکەن و رۆژانە سەردانی شێڵتەرەکە دەکەن.

پرۆژەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی راگ...

پرۆژەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی راگەیەندرا