وەزارەتى پەروەردە بۆ قوتابخانەکان:

بڵاوکردنەوەى نمرەى قوتابیانى پۆلى 12 قەدەغەیە

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردە، سەرجەم قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکانى سەر بە وەزارەتەکەى ئاگادار دەکاتەوە، کە بڵاوکردنەوەى نمرەى قوتابیانى پۆلى 12، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئاگادارییەکە، ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى پەروەردە کراوە و تێیدا هاتووە،”سەرجەم قوتابخانە حکومیى و ناحکومییەکانى سیستمى وەزارەتى پەروەردە ئاگادار دەکەینەوە کە دانان و بڵاوکردنەوەى نمرەى قوتابیان بەشێوەى لیست لە پەیج، ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.

جەختیشکراوەتەوە، هەر قوتابخانەیەک ئەم کارەبکات، لێپرسینەوەى یاسایى لەگەڵ دەکرێت

بڵاوکردنەوەى نمرەى قوتابیانى پۆلى 12 قەدەغەیە