بەرێژەیەکی کەم

بەرزبوونەوەی دۆلار زێڕی دابەزاند

ژووری هەواڵ

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی زێڕی دابەزاند، بە جۆرێک ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی 1٪ دابەزیوە بۆ نزیکەی  چوار هەزار و 140 دۆلار.

شرۆڤەکاران دەڵێن لەم هەفتەیەدا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە نرخی زێڕ لە ئاستێکی باشدابوو، بەڵام هێندەی نەخایاند بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی بردەوە و پێیانوایە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە بەردەوامی لە دژی نرخی زێر کاردەکات.