دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا - گرافیک: 964
وەزارەتی کارەبا؛ 6000 موەلیدە کوژێنراونەتەوە
کارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشان دابین كراوە
ئەحمەد مستەفا
لەپێناو ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6000 موەلیدەیە بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
ئەمە قسەی وەزارەتی کارەبایە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026 باسی لەوەکردوە، لە سێکتەری بەرهەمهێناندا، توانراوە 1974 مێگاوات کارەبای تازە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی زیاد بکرێت، ئەم بڕە کارەبایە لە ڕێگەی چەندین وێستگەی جیاوازەوە دابین کراوە.
وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات)
وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات)
بازیان (750 مێگاوات)
گەرمیان (165 مێگاوات)
دێرەلوک (38 مێگاوات)
وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک (87 مێگاوات)
هەروەها وەک هەنگاوێک بەرەو وزەی پاک، 134 مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە لە ناوچە جیاوازەکان بەرهەم هێنراوە، بۆ گەیاندنی کارەبا بە کوالیتییەکی بەرز، 61 پڕۆژەی جیاواز لە سێکتەری گواستنەوە بە گوژمەی 372.84 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.
بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا وەکخۆی؛
کارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشان دابین كراوە و 6,000 موەلیدە کوژێنراونەتەوەلەپێناو ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
یەكەم: لە سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا 1,974 مێگاوات كارەبای تازە، لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:1- لە وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات).
2- وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات).
3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات).
4- وێستگەی بازیان (750 مێگاوات).
5- وێستگەی دێرەلۆك (38 مێگاوات).
6- لە وێستگەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك (87 مێگاوات).
7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
دووەم: لە سێكتەری گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار
1- لە هەولێر و سۆران: 31 پرۆژە، بە گوژمەی 233,72 ملیۆن دۆلار.
2- لە دهۆك و زاخۆ: 8 پرۆژە، بە گوژمەی 40,13 ملیۆن دۆلار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 22 پرۆژە، بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.
سێیەم: لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار
1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پرۆژە، بە گوژمەی 109,742 ملیار دینار.
2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پرۆژە، بە گوژمەی 35,239 ملیار دینار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 2,224 پرۆژە، بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.
4- گەیاندنی كارەبا بۆ 575,000 هاوبەشی كارەبای تازە.
5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ لە 90%ی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
6- كوژانەوەی 6,000 موەلیدە لەناو گەڕەكەكان.
7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.
8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە.