وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2025 – 2026) ئاگادار دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

قوتابیان دەتوانن دوای کەمتر لە یەک کاتژمێری دیکە لە رێگەی ئەم لینکەوە پەڕەی وەڵامەکانتان ببینن.

بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا، بە چاودێری 12 هەزار و 18 مامۆستا، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـیان کردووە.