لە بەرواری 12.8.2024 دەست پێدەکات

جوتیارانی سنوری مەخمور بڕۆن ناوی خۆتان تۆمار بکەن

964+

ژێوار خدر

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکەی دەکاتەوە ناو تۆمار کردن بۆ وەرزی 2024-2025 لە بەرواری 12.8.2024 دەست پێدەکات.

مەروان حسێن، بەڕێوەبەری بنکەی کشتوکاڵی مەخمور بە 964ـی وت، لەو بەروارەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەینەواوە دیاری کراوە، جوتیاران دەتوانن بێن سەردانمان بکەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ چاندنی زەویەکانیان بە گەنم.

وتیشی، ساڵی پار لە سنورەکەی ئێمە 700 جوتیار ناوی خۆیانیان تۆمار کردووە و نزیکەی 70 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتووە، لەو رێژیەش تەنیا 40 هەزار تۆنی تەسلیمی سایلۆ کراوە.

روونیشیکردەوە، دوا مۆڵەت بۆ ناو تۆمار کردن رۆژی یەکشەممە بەرواری 1.9.2024.

جوتیاران پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبیت کاتێک سەردانی بنکەکە دەکەن بۆ ناو تۆمار کردن:

1.    داواکاری

2.    بەڵێننامە

3.    فۆڕمی زانیاری

4.    وێنەیەک لە بەستەی کشتوکاڵی یاخود وێنەیەکی نوێی تۆماری زەوی ئەگەر موڵک بێت .

5.    کۆپیەکی مۆڵەتی بیر

6.    کۆپی کارتی نیشتمانی+کارتی زانیاری پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ پەنجەمۆری بەڵێننامە.

7.     پشکنینی زەوی تایبەت بەجوتیار کەوا زەویەکەی ئامادەبێت بۆ تۆوکردن .

8.    هێنانی بریکارنامە ( وکالە ) ئەگەر جوتیار خۆی زەویەکە تۆو نەکات .

جوتیارانی سنوری مەخمور بڕۆن ناوی خۆتان تۆمار بکەن

سایلۆی مەخمور ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

سایلۆی مەخمور ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران