گلەیی لە 964 هەیە

ناوی “ماملێ”یە و گۆرانی جەلال سەعید دەڵێتەوە

ئەحمەد شەمزین

ماملێ فەیسەڵ کوڕە گەنجێکی هەولێر و لە رێگەی 964 بە رێکەوت ئاشکرای دەکات، خەریکە گۆرانی تۆمار دەکات و بڵاویدەکاتەوە.

ماملێ ئەمڕۆ هەینی لە کاتی گەشت و سەیران لەگەڵ خانەوادەکەی، گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو جەلال سەعیدی پێشکەش بە بینەران کرد.

ئەو برادەرە گۆرانیبێژە گلەیی لە پەیامنێری 964 کرد بەوەی درەنگ ئەوی بینیوە و بەسەری کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرای کرد، بەم زووانە گۆرانییەک تۆمار دەکات و بڵاویدەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا