ئەوان گردبوونەوە و 964 سۆراغی بۆ کردن

100 فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور ناتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دوای دەرکردنیان لە کۆمپانیای نەوت داوا دەکەن جارێکی دیکە بگەرێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام سۆراغێکی 964 روونی دەکاتەوە، “گەڕانەوەیان بەهۆی رێکارەکانی کۆمپانیاکە ئاسان نییە”.

391 فەرمانبەر لە کۆمپانیای نەوتی باکور لە ساڵی 2011 دورخراونەتەوە، “ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە کاریان پێیان نەماوە”، لە ساڵی 2020 بەشێک لەو فەرمانبەرانە گەڕێندرانەتەوە سەر کارەکانیان کە رێژەیان 291 فەرمانبەر بوون.

ئەو 100 فەرمانبەرەی دیکە کە ماونەتەوە دانەمەزراون ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و داوا دەکەن بگەڕێندرێەوە سەر کارەکانیان.

کەوسەر فەتاح، فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور بە 964ـی وت، “بەسێ قۆناغ هاورێکانی ئێمە گەڕانەوە سەر کارەکانیان و داواکارین هاوشێوەی هاورێکانمان بگەرێینەوە سەر کارەکانمان کە ژمارەمان نزیکەی سەد کەس دەبێت”.

ئەو فەرمانبەرە وتیشی، “نوسراوی فەرمی و کارگێریمان هەیە کە ئێمە فەرمانبەر بووین، سەردانی سەرجەم بەرپرسان و ئەندامانی پەرلەمانمان کردووە بەڵام بێ سود بووە تائێستا”، وتیشی، “بەشێکمان خاوەن بروانامەین و کەسانی بێ بروانامەشمان لەگەڵدایە لە کاتێکدا موچەمان بەشێوەی کرێ رۆژانە پێ دەدرا”.

964 پەیوەندی بە راگەیاندنی کۆمپانیا و ئیدارەی کۆمپانیای نەوتی باکوور کرد ئامادەنەبوون هیچ زانیاریەک بدرکێنن، بەپێی سۆراغی 964 لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەشی یاسای کۆمپانیاکە کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێ وتی، “ئەو کەسانەی دەرکراون دەرکراون و جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە خۆیان دەستیان لە کارکێشایەوە بەهۆی دوو هۆکار یەکەم بەهۆی خڕاپی بارودۆخی ئەمنی و دووەم کەمی رێژەی کرێ رۆژانەیان کە تەنیا 10هەزار دینار بوو”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سەرچاوەیەک بۆ 964: ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی ...

سەرچاوەیەک بۆ 964: ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستگیرکران

لە نەخۆشخانەی کەرکوک بەسێ کاتژمێر رەحمی ژنێکیان دەرهێ...

لە نەخۆشخانەی کەرکوک بەسێ کاتژمێر رەحمی ژنێکیان دەرهێنا