چوارقوڕنە

هەورە بروسکە 32 سەر مەڕى ئاژەڵدارێکى مردار کردەوە

فەرمان مەلا حەسن

لە سنوورى دەشتى بیتوێن لە ناحیەى چوارقوڕنە، هەورەبروسکە 32 سەر مەڕى ئاژەڵدارێکى سنوورەکەى مردار کردەوە.
عەباس مەجید کە خاوەنى مەڕەکانە، بە 964ـى وت،”وەک هەموو رۆژێکى تر مەڕەکان لەو شوێنە مۆڵ ببوون، بەڵام هەورە بروسکە لێى دان و 32 سەرى مردارکردەوە و حەوت سەرى تریش زیانیان پێگەشتبوو بەڵام زیندوون”.

سەرەڕاى ئەو زیانە گەورەیە، بەڵام ئەو ئاژەڵدارە سوپاسگوزارە و دەڵێت: خودا بەسەرى کردوومەوە و شوکرم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح