جاران بە ئەسپ و عەرەبانە و ئێستا بە ماتۆڕ
محەمەدی سەمونفرۆش 40 ساڵە لەسەر عەرەبانە سەمون دەفرۆشیت
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پیاوێکی کاسب کە لەسەر عەرەبانە سەمونی فڕنی ئۆتۆماتیکی دەفرۆشێت وەکو خۆی باسی دەکات نزیکەی 40 ساڵە ئەو کارە دەکات و بە ئەسپ و عارەبانە و پایسكیلیش فرۆشتوویەتی.
لەناو بازاری شێخەڵڵای هەولێر كە شوێنی فرۆشتنی هەموو كەلوپەل و خواردەمەنییەكە، مام محەمەد نەجم بە فرۆشتنی سەمونی فڕنی ئۆتۆماتیك قووتی ژیانی دەست دەخات.
مام مەحمەدی سەمونفرۆش بە 964ـی وت: لە ساڵی1987 سەمون دەفرۆشم و موشتەری تایبەتی خۆمم هەیە، ئێستاش ئێواران گەنج و پیر سەمونم لێدەکڕن.
وەکو خۆی باسی دەکات، سێ ساڵ بە ئەسپ و عارەبانە سەمونی فرۆشتووە، دواتر پایسكیل و ئێستاش ئێواران بە عەرەبانە لە شێخەڵڵا سەمون دەفرۆشێت و بەیانیانیش بە ماتۆڕ چوار گەڕەک دەگەڕێت.
پێداچوونەوە: هەژان هادی